ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، چه‌ند که‌سێک نزیک کاتژمێر 4:00ى به‌ره‌به‌یان، پۆلیسیان ئاگادار کرده‌وه که کێشه و شه‌ڕ له‌نێوان سێ یا چوار که‌سدا دروست بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، که چه‌ند پیاوێکیان بینیوه به ته‌ور و چه‌قۆ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر یه‌کتر.
یه‌کێک له برینداربووه‌کان ویستوویه‌تى به ئۆتۆمبیله‌که‌ى هه‌ڵبێت، به‌ڵام له پشته‌وه که‌سێک ته‌قه‌ى لێکردووه و گولـله‌کان به‌ر ئۆتۆمبیله‌که که‌وتوون.
دواتر پۆلیس دوو که‌سى ده‌ستگیر کرد که گومان ده‌کرێت له‌و شه‌ڕه دا به‌شدارییان کردبێت، ڕۆژنامه‌که‌ش ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، تائێستا هۆکارى پشت ئه‌و هێرشه ڕوون نەبۆتەوە.....
کۆتایی کورتە نامە/310